(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر‌ مانچسته‌ر یونایتد تۆمارکرد.

چێڵسی له‌ یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی مانچسته‌ر یونایتدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “بلوزی له‌نده‌ن” له‌ خوله‌کی 87 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن جۆرجینیۆوه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی مانچسته‌ر یونایتدیش له‌ کاتی زیادکراوی تایمی دووه‌مدا له‌لایه‌ن کاسیمێرۆی به‌ڕازیلی-یه‌وه‌‌‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، چێڵسی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 21 و له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو، مانچسته‌ر یونایتدی ڕکابه‌ریشی به‌ 20 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌مدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌‌.

بابەتی پێشتر

عێراق رۆژانە ملیۆنان مێروو رەوانەی ئەوروپا دەكات

بابەتی دواتر

میلان 4-1 مۆنزا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share