ئێران بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق دەركرد

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاویكردووەتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەڵدەگرێت و لە سبەینێ یەكشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا لە ڕێگای دەروازە سنوورییەكانەوە گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سبەینێ یەكشەممەوە گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا لە ڕێگای دەروازە سنوورییەكانەوە گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستە كارتی ڤاكسین یاخود پشكنینی كۆرۆنا لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئەوەی ڕێگای پێبدرێت بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر گەشتیارێك پێویستە ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەكەی لەشەش مانگ كەمتر نەبێت، ئەگەر كەمتر لە شەش مانگی مابێت بۆ بەسەرچوون ڕێگا بە گەشتكردنەكەی نادرێت.

بابەتی پێشتر

باڵۆن دۆر.. کریستیانۆ دەنگی نەهێناوە و بنزیمە ڕکابەرانی ڕاماڵیوە

بابەتی دواتر

یەکەمی جیهان بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share