بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە پرسەی نەقیب زوهێر محەمەددا کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید نەقیب زوهێر محەمەددا کرد لە کەرکوک.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەریی ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی، فەرماندەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و ھێزی کۆماندۆی کوردستان لە شاری کەرکوک بەشداری لە پرسەی شەهیدی دەستی تیرۆر نەقیب زوهێر محەمەد كرد.

لەمیانی بەشداریكردن لە پرسەكەدا، سەرۆك بافڵ لەنزیكەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و تێكۆشەری شەهید زوهێر كرد و رایگەیاند، لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە تێكۆشەرە و برینداربوونی هەڤاڵەكانی، لە دڵەوە ئازاری داین، دڵنیاتان دەكەمەوە خوێنی كاكە زوهێر بەهەدەر ناچێت و تۆڵەی دەكەینەوە.

سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستانی کرد بە فەرماندەیی ئاكام عومەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پاراستنی سەقامگیری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و وتی، هێزی كۆماندۆ جێی ئومێدی هەموومانە و هیوادارم بەزووترین كات تەندروستی برا و ئازیزم فەرماندە ئاكام و هاوسەنگەرانی بەرەو باشبوون بچێت و بگەڕێنەوە سەر ئەرك و بەرپرسیارێتی نیشتمانییان.

سەرۆك بافڵ روونیشیكردەوە ئەو رووداوە نەخوازراوە هەموومانی نیگەران كرد، بەڵام سوورترمان دەكات لە بەردەوامیمان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، پاراستنی ماڵ و ژیانی خەڵك و مێژووش شاهیدی ئەو راستییەمان بۆ دەدات كە كوردستانمان بەخوێنی خۆمان پاراستووە.

بابەتی پێشتر

عێراق چەند پارچە شوێنەوارێک لە تورکیا وەردەگرێتەوە

بابەتی دواتر

پەڕەی فەرمیی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاککرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکا

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرایی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گەنجێک لە چەمی سنکێ خنکاوە. سامان نادر، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share