پەڕەی فەرمیی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هاککرا

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، پەڕەی فەرمییان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هاککراوە و بەرپرس نین لە هیچ بڵاوکراوەیەک کە لەو پەڕەیەوە بکرێت.

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەڕەی فەیسبووکمان ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک بووەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی بە تەواوی لە کۆنترۆڵی ئێمە دەرچوو و لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هاککرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەکەیان بەرپرس نین لە هیچ بڵاوکراوەیەک لەو پەڕەیەوە بکرێت، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ئێستا لە هەوڵی گەڕاندنەوەی پەڕەکەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share