بوومەلەرزەیەک لەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا

کاتژمێر 7:56 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک ناوچەی گەرمیانی لەنێوان کەلار و خانەقین لە باشووری هەرێمی کوردستان هەژاند.

شیروان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 3.9 بووە بە پێوەری ڕێخەر، چەقی بوومەلەرزەکەش ناوچە شاخاوییەکان بووە لە ناوچەی باوە ئیسماعیل.

هاوکات ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە 13 کیلۆمەتر لە شاری خانەقین و 21 کیلۆمەتر لە شاری کەلار دووربووە و هاوڵاتییانی ناوچەکە هەستیان بە لەرزینەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدێكی یەكێتی بەشدارییان لە پرسەی قوربانیانی رووداوە خەمناكەكەی گەرمیان كرد

ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەلار، شێخ ئەحمەد حەمە كەریم ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share