فڕۆکەخانەی هەولێر: هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هیچ گەشتێکی فڕۆکەخانەکە هەڵنەوەشاوەتەوە تەنیا گۆڕانکاری لەکاتەکانیان کراوە”.

وتیشی، “سەرجەم گەشتەکان ئەنجامدەدرێن و ئەو گەشتانەش کە کاتەکانیان گۆڕاوە ژمارەیان زۆرە”.

ئەوە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هەڵوەشانەوەی ژمارەیەک گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوکرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا. دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی…
Total
0
Share