كەشناسیی هەرێم: خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێوانە فەلەكییەكان ئاماژە بە ڕوودانی (خۆرگیران)ێكی نیمچەیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2022.10.25 دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “خۆر گیرانەكە لە كاتژمێر 12:59 خولەكی دوای نێوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بە كاتی هەولێر دەستپێدەكات و لەو كاتە مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە دەستپێدەكات و لەكاتژمێر 02:17 خولەكی هەمان ڕۆژ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی 51%ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، دواتر وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواویی كۆتایی پێدێت.”

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەو ناوچانەی كە ئەو دیاردەیە دەبینن بریتین لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باكوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و خۆرئاوای ئاسیا، بەڵام لە دانیشتووانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریكای باكوور و باشوور و ئوسترالیا ئەو دەیاردەیە نابینن.”

بابەتی پێشتر

ترەمپ 1332 هۆكار بۆ دۆستایەتیكردنی وڵاتێكی "نەیار"ی ئەمریكا دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share