ترەمپ 1332 هۆكار بۆ دۆستایەتیكردنی وڵاتێكی “نەیار”ی ئەمریكا دەخاتەڕوو

دۆناڵد ترەمپ بۆچوونێكی جیاواز لەبارەی روسیاوە دەخاتەڕوو و چەكی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بە پاڵنەرێك بۆ دۆستایەتیكردنی ناودەبات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، چەكە ئەتۆمییەكانی روسیا بەوە ناودێردەكات كە دەبێت ببنە پاڵنەری درێژكردنی دەستی دۆستایەتی بۆ ئەو وڵاتە.

ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ میدیای ئەمریكی كە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بەشێكی بە تۆماری دەنگی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، رێككەوتن لەگەڵ روسیادا كارێكی باشە، چونكە 1332 “كڵاوەی ئەتۆمیی نەفرەتیی هەیە”.

تۆمارە دەنگییەكە بەشێكە لە دیداری ترەمپ لەگەڵ رۆژنامەی واشنتن پۆستدا و بەپێی وتەی بۆب ودواردی رۆژنامەنووس، لە ماوەی هەشت كاتژمێری گفتوگۆكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكادا، ناوبراو زانیاریی هەستیاری لەبارەی چەكەكانی ئەمریكاوە دركاندووە و بڕیارە لە دوو توێی كتێبێكدا بخرێنەڕوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ژێردەریایی ئەتۆمی رەوانەی ئاوەكانی عەرەب دەكات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازەربایجان: بەڵگەمان لایە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادا هەن

سەرۆکی ئازەربایجان ئاشكرایدەكات، بەڵگەیان لەبەردەستدایە کە سەربازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕیزەکانی سوپای ئەرمینیادان لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ناگۆرنی قەرەباغ. ئیلهام…
Total
0
Share