هونەرمەند ئیسماعیل خەیات دوای دوو ساڵ بێهۆشی کۆچی دواییکرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیاتی شێوەکار دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵە لە حاڵەتی بێهۆشی (کۆما)دایە، لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل خەیات هونەرمەندێکی شێوەکارییە و لە ساڵی 1944 لە شاری خانەقین لەدایکبووە، هاوسەری هەونەرمەند گەزیزە عومەرە.

ئیسماعیل خەیات دەرچووی خانەی مامۆستایانی بەعقوبەیە.

ئیسماعیل خەیات لە مانگی ئازاری ساڵی 2020 بەهۆی نەخۆشییەوە چووتە حاڵەتی بێهۆشی (کۆما)وە. ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

بابەتی پێشتر

ماڵی خەزووری داوەتكردووە بۆ ئەوەی ماڵەكەیان چۆڵببێت و دزی لێكردوون

بابەتی دواتر

بەمنزیكانە ژمارەی دانیشتووانی جیهان 8 ملیار كەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share