لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاند، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی خەدەمی 120 مەتريی هەولێر هیۆندایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا و چووە شەقامی بەرامبەر خۆی و بەهۆیەوە خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لە جۆری نیسان، كە ئەندامانی یەك خێزانی تێدابوون و بە هۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.