ئەو کەسەی براکەی خۆی کوشت و هەڵات دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە شەوی رابردوو براکەی خۆی کوشت و هەڵات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی دوێنێ شەو رووداوێکی کوشتن لە ناحیەی کەسنەزان روویدابوو، تۆمەتبار بەناوی (ب. ج. ع.) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لە شوێنی رووداو رایکردبوو، ئەمڕۆ تۆمەتباری ناوبراو خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد”.

ئاشکراشی کرد، “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە بۆ ئەوەی پەڕاوەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێتە بەر”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share