دادگای باڵای فیدڕاڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە تانەدان لە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی لە هەرێم بەشێکی پێکدەهێنێت.
دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دانیشتنی دادبینی دۆسیەی 212/ فیدڕاڵی 2022 بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەن ئەحمەد عەلی سادق و کۆمەڵەکەیەوە داواکە بەرزکراوەتەوە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم”.
ئاشکراشیکردووە، “داواکە تانەدانە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 27 ی ساڵی 2006 ی رەتکراوە و پابەندکردنیانە بە کارکردن بە یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2014 ، لە سەرجەم شوێنەکانی هەرێمی کوردستان”.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دوو دانیشتنی دیکە بەڕێوەبچێت، کە یەکەمیان داوایەکی یاساییە و لە دژی وەزیری بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری خۆراکی هەولێر تۆمارکراوە و داوا کراوە پابەندبن بە گەڕاندنەوەی کۆی ئەو پارانەی کە لە فرۆشتنی بەرهەمە خۆراکییەکانی ناو پسولەی خۆراک لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2021 دەستیانکەوتووە بە خەمڵاندنی بڕیی بەرهەم و ژمارەی هاوڵاتییەکان.
.هاوکات، دانیشتنێکی دیکەی دادگا تایبەتە بە تانەدان لە هەڵبژاردنی محەمەد ساحب دەراجی بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی جەنگی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.