كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەت دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی بە ئامادەبوونی 253 پەرلەمانتار دەستیپێكرد.

لە كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و شەش وەزارەت بەر سوننە دەكەوێت.

لە كۆبوونەوەكە 253 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكەن و بڕیارە وەزارەتێكیش بە پێكهاتەكان بدرێت هاوكات محەمەد شیاع سودانی كارنامەی حكومەتەكەی بۆ پەرلەمانتاران بخوێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالیكی دواخستنی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی فریاگوزاری ڕەتدەكاتەوە

سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی فریاگوزاری ڕه‌تده‌كاتەوە و دەڵێت، پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان دوانه‌خرێت و لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.…
Total
0
Share