لە قەزای رانیە دەست بەسەر 150 کیلۆ گۆشتدا گیرا کە شیاوی خواردن نەبوون

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، لە میانەی سەردانی لیژنەکەیان بۆ چەند گۆشت فرۆشێک لە دوێنێ چوارشەممەدا، لە دوو گۆشتفرۆش دەست بەسەر بڕی 150 کیلۆ گۆشتی بەستوودا گیرا کە شیاوی خواردن نەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی قەزای رانیە ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی سەردانیان بۆ یەکێک لە گۆشت فرۆشەکان، دەرکەوتووە کە مۆڵەتی ڤێتێرنەری نییە و داوای لێکرا، مۆڵەت دەربهێنێت.

جەختیش کراوەتەوە،پێویستە سەرجەم گۆشت فرۆشەکان پابەندی تەواوی رێنماییەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستی بن لەپێناو سەلامەتی تەندرووستی هاوڵاتییان .

 

بابەتی پێشتر

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

بابەتی دواتر

راوێژكاری سودانی: دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share