شێخ ئەدهەم بارزانی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال دەكات

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی کەسایەتی و سیاسەتمەداری کورد، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد.

پاش ئەوەی تاجەگوڵینەی رێز و وەفای دانا لە تۆماری یادەوەری بە شکۆوە لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال روانی و دەنوسێت، ماڵئاوایی مام جەلال بۆشاییەکی گەورەی لە کوردستان و عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست بەجێهێشتووە.

شێخ ئەدهەم لە دەفتەری تۆماری مەزارەکەدا دەڵێت “بۆ دەربڕینی وەفاداری لە مەزاری مام جەلال تاڵەبانی ئامادەبووم کە سەرکردەیەکی دیاری بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردە”.

سەردانەکەی شێخ ئەدهەم بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ بوو لە سلێمانی.

 

 

بابەتی پێشتر

زانکۆی سلێمانی: ئەوانەی پەرژینی دەوری بەشەناوخۆییەکانیان تێکداوە سزادەدرێن

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێك بە كوشتن دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار سەرۆكایەتییەكە: بڕیارەکه‌ى دادگاى فيدراڵى قبوڵكراو نييه‌ و ھەرێم ده‌ست له‌ ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ڵناگرێت

چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم بە نادەستووری ناودەبەن و دەڵێن،…
Total
0
Share