لە زاخۆ پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە کرایەوە

ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە کرایەوە کە توانای بەرهەمهێنان 131 کیلۆوات کارەبای هەیە.

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم لە وتارێکدا رایگەیاند، “پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتە  بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی تەواو بووە کە توانای بەرهەمهێنانی 131 کیلۆوات کارەبای هەیە و بەم نزیکانەش قۆناغی دووەم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

باسی لەوەش کرد، “ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ چارەسەری ریشەیی کێشەی کارەبا لە هەرێم، لەم کابینەیەدا گرێبەستمان بۆ بەرهەمهێنانی  دوو هەزار و 428 مێگاوات کارەبا واژۆ کردووە، هەزار و 928 مێگاواتیان  وزەی پاکن”.

ئاشکراشی کرد،”لەم کابینەیەدا رێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە نۆ هەزار و 100 مێگاوات کارەبا کە %35 یان وزەی پاکن”.

بابەتی پێشتر

نەوت و کانزاکانی سلێمانی کاتی دابەشکردنی نەوتی راگەیاند

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لە بارەی دەستپێکردنی بارانبارین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share