وڵاتێک لە داننان بە قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە

حکومەتی ئوستورالیا لە بڕیارێکی پێشووتری خۆی بە داننان بە قودس وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل پاشگەز بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە پێنی وونگ، وەزیری دەرەوەی ئوستورالیا رایگەیاند، “وڵاتەکەمان هەڵوێستی پێچەوانە بووەتەوە سەبارەت بە داننان بە قودسی ڕۆژئاوا وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پێویستە چارەسەری ئەم کێشەیە لە چێوەی دانوستانی ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیل چارەسەربکرێت”.

لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2018، بەو تایبەتمەندییەی بارەگیا کنێست و بەشێک لە دامەزراوەکانی ئیسرائیلی لێیە، ئوستورالیا قودسی ڕۆژئاوای وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل ناساند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری داماڵینی چەک لە لوبنان دەکەین

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە سەرتاسەری وڵاتەکە، دەکەین.…
Total
0
Share