کانە ئاڵتوونەکانی دەخاتە خزمەتی چێڵسی-یەوە

یەکێک لە خاوەنانی کانە زێڕینەکانی گانا ئامادەیی دەربڕیوە، سێ ملیار پاوەند بە یانەی چێڵسی بدات، بەڵێنیشیداوە بەردەوامی بە سەرکەوتنەکان بدات.

سیاسەتمەدار و خاوەنی یەکێک لە کانەکانی ئاڵتوون لە گانا، بێرنارد ئەنتوی بواسیاکۆ دووپاتیکردووەتەوە، کە سێ ملیار پاوەندی تەرخانکردووە بۆ کڕینی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی چاوەنی یانەی چێڵسی.

بواسیاکۆ یەکێکە لە ملیاردێرەکانی گانا و جیهان، بەڵێنیداوە لە ئەگەری کڕینی پشکەکانی ئەبرامۆڤیچ، ئەفسانەکانی ئەفریقا بکات بە میراتگری یانە ئینگلیزییەکە.

وتەبێژی بواسیاکۆ بە دەیلی مەیڵی ڕاگەیاندووە، “بێرنارد بواسیاکۆ ئۆفەرێکی بۆ چێڵسی پێشکەشکردووە. گفتوگۆ لەنێوان هەموو ئەو لایەنانەدا کراوە، کە بەشدارن لە پرۆسەی  فرۆشتنەکەدا”.

بواسیاکا بەڵێنی ئەوەشی داوە، یانەی چێڵسی لە یانەیەکی پیاوانەوە بکاتە خێزانی، لە یاریگای ستامفۆرد بریج جێگەی تایبەت بۆ منداڵان تەرخانبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن و ئاتالانتا بەرانبەر ئەتلەتیکۆ و میتیلاند چوارینەیان تۆمارکرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میونشن سەرکەوتنێکی گەورەی بەرانبەر ئەتلەتیکۆ…
Total
0
Share