بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە ماڵی مام لە بەغداد بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی یەکەمی2022  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسیی عیراق و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان کرا، دوا بە دوای دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ھەڤاڵ د. لەتیف رەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق کە یەکێکە لە تێکۆشەرە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی یەکێتی.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ وێڕای ئاماژەدان بە سەرکەوتنی یەکێتیی لەم وێستگە گرنگەدا، جەختی لە جێبەجێکردنی خواست و مافە دەستووری و یاساییەکانی تری گەلەکەمان و یەکێتی کردەوە لە حکومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی دەوڵەتمەداری راسپێردراو، محەمەد شیاع سودانی.

جەختیشی کردەوە، “پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار، کارا و بەھێزبێت و پارێزگاری لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بکات”.

هاوکات بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا تایبەت بوو بە پێویستی پتەوکردنی ئامادەیی سیاسیی و رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا وەک سەنگەری پێشەوەی خەباتی دیموکراتی و نیشتمانیی گەلەکەمان، لەو بارەیەشەوە بڕیاری پێویست پەسەندکرا.

لە دوای ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلالەوە، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە لە بەغداد بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

لە دوای ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەیەک پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان میکانیزمی دابەشکردنی نەوتی سپی یەکلاکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا؟

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و یەكێك لە بڕگەكانیشی تایبەتە بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە.…
Total
0
Share