ئێران جەختدەكاتەوە كە شوێنی هەموو هێزەكانی ئەمریكا “لە عێراق و هەرێمی كوردستان” دەزانێت و ئاگاداری جموجۆڵیانە و هەر هێرشێك بكەن، بەرپەرچیان دەداتەوە.
محەمەد باقری سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئێران ڕایگەیاند، هێزەكانی ئێران چاودێریی “بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و دەزانن لە كوێن و چەند سەربازیان تیادان و چی دەكەن، بۆیە لەمەودوا بەرپەرچی هەر هەوڵێكی ئەمریكا بۆ رووبەرووبوونەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانمان دەدەینەوە”.
باقری قسەی بۆ ڕۆژنامەی (Iran Front page) كردووە و جەختیكردووەتەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبن.
وەك سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی ئێران دەڵێت، “ئێران چاوپۆشی ناكات لە بوونی سێ هەزار چەكدار لە پشت سنوورەكانییەوە و رووبەڕوویان دەبێتەوە”.