وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی پارتی و سوپای عێراق ئاشكرادەكرێت

ڕەشاد گەڵاڵی بەرپرسی پێشووی كۆمیتەی مەخموری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی سوپای عێراق بۆ سنووری قەزای مەخمور ئیدارەی قەزاكە لای پارتی بوو ڕێككەوتنیان كرد و بەبێ تەقە قەزاكەیان بۆ هێزەكانی سوپای عێراق چۆڵكرد.

ئاشكرایكرد، ئەو كاتەی هێزەكانی سوپای عێراق هاتنە مەخمور هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە نێوایانیان ڕووینەدا و ئەو سنوورە هێزەكانی یەكەی 80ی پارتی دیموكراتی كوردستانی لێبوو كە ڕوون و ئاشكرابوو ڕێككەوتنی پێشوەختەیان هەبووە بۆ چۆڵكردنی قەزای مەخمور تا زوممار ئەوەبوو هێزەكانی سوپای عێراق كاتێك هاتبوون پێنج هامەری سەربازی و كۆمەڵێك چەكی قورسیان پێبوو هاتبوونە مەخمور و هێزەكانی پارتی قەزاكەیان چۆڵكرد.

\

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان کلاسیکۆی فه‌ره‌نسای له‌ مارسیلیا برده‌وه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share