پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە تیوەگلاون لە دزینی دوو ملیار دۆلار

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکەن کە تێوەگلاون لە دزینی دوو ملیار و نیو دۆلار لە پارەی باجی بانکی ڕافیدەین.

موحسین مەندەلاوی ئاشکرایکردووە، ئەوەیی ڕوویداوە لە دیارنەمانی 2.5 ملیار دۆلار لە پارەی باجی گشتی لە بانکی ڕافیدەین هەروا بە ئاسانی و بەبێدەنگی تێناپەڕێت.

جەختیکردووەتەوە کە هەژماری پێشوو هەیە سەبارەت بە کشاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە مەبەستیان ئاژاوە دروستکردن و ڕووخاندنی ئابوریی وڵات بووە، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەنجومەنی نوێنەران لەوبارەیەوە هەڵوێستی جدیی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکەن کە بەدەستیان گەیشتووە سەبارەت بە دیارنەمانی 3.7 ملیار دیناری عێراقی لە هەژماری دەستەی گشتیی باج لە بانکی ڕافیدەین.

بڕیارە لیژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و تایبەتمەند بەو پرسە ئەنجامبدات و وەزیری دارایی، بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی باج بانگهێشت بکات.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەی بیستەمی حیزبی شیوعیی چینی بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ڤایرۆسێکی نوێ بڵاوبووەوە و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share