کۆنگرەی بیستەمی حیزبی شیوعیی چینی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ بیستەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعیی چین بەشداری زیاتر لە دوو هەزار نوێنەری حیزبەکە لە پەکینی پایتەخت دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەی بیستەمی حیزبی شیوعیی چینی دەسەڵاتدار بە وتەی دەستپێکی شی جینگ بینگ دەستپێدەکات و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە دەسەڵاتەکانی درێژبکاتەوە.

کۆنگرەکەی ئەمڕۆی حیزبی شیوعیی چین بە بەشداری دوو هەزار و 300 کەس بەڕێوەدەچێت کە نوێنەرایەتی 96 ملیۆن ئەندامی حیزبەکە دەکەن لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

کۆنگەکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە لەو ماوەیەدا گوێگرتن لە ڕاپۆرتی چەند لیژنەیەک و هەڵبژاردنی لیژنەی نوێ و پەسەندکردنی هەمواری دەستووری حیزبەکە بەڕێوەبچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share