سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ بەشی ماستەرپلاندا كۆبووەوە و ئامانجی كۆبوونەوەكەش بەگەڕخستنی كۆمەڵێك كارگە و پێشخستنی بواری پیشەسازی و فەراهەمكردنی ژمارەیەك هەلی كارە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەشی ماستەرپلانی شارەوانیدا ئەنجامدا كە تایبەت بە تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژە و كار و پلانی ستراتیژیی شاری سلێمانی و دروستكردنی هەماهەنگیی زیاتری ماستەرپلان لەگەڵ بەش و هۆبەكانی دیكە ئەوەش لە پێناو خێراكردنی مامەڵەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ڕووناكی خرایە سەر مامەڵەكانی دروستكردن و بە گەڕخستنی كۆمەڵێك كارگە و پێشخستنی بواری پیشەسازی و فەراهەمكردنی ژمارەیەك هەلی كار لە شاری سلێمانی.