“سیتی و نیوکاسڵ هەرچییەکیان بوێت دەیکەن”

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ ئاماژە بە هێز و توانای دارایی یانەکانی مانچستەر سیتی و نیوکاسڵ وپ اریس سان جێرمان دەکات و بە تەنها یانەی ئەوروپایان دەزانێت کە دەتوانن هەموو شتێک بکەن.

کلۆپ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “هیچ کەسێک کێبڕکێی مان سیتی بۆ ناکرێت، تۆ خاوەنی باشترینی تیمی جیهانیت و باشترین یاریزانی بازاڕی گواستنەوەکانیش دەکڕیت بەهەر نرخێک بێت، کەواتە هەموو شتێکت پێدەکرێت، ڕەنگە ئەم لێدوانەم بە دڵی بەڕێوەبەرانی سیتی نەبێت، بەڵام ئەوە ڕاستییە.”

هەروەها دەڵێت، “یانەکانی سیتی و پاریس و نیوکاسڵ لەلایەن حکومەتی وڵاتان و سندووقەکانی وەبەرهێنانەوە پاڵپشتی دەکرێن، خاوەنی سەروەتی زۆرن. لیڤەرپوڵ لەم نێوەندەدا چی پێدەکرێت؟ ناتوانین وەک ئەوان بکەین و لە تواناماندا نییە، سێ یانە لە جیهانی تۆپی پێدا هەموو شتێکیان پێدەکرێت، ئایا ڕێگەکانیان یاساییە؟ باشە، بەڵام هەموو شتێکیان پێدەکرێت.”

بابەتی پێشتر

"باڵۆن دۆر" پێشکەشدەکرێت و "زە بێست" بۆ دوای مۆندیال

بابەتی دواتر

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵی ئازادکردنی دوو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکە دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share