دوای 22 ساڵ ناوی کانیزارێس گەڕایەوە لیستی ڕیاڵ مەدرید

زینەدین زێدان بە فەرمی بانگهێشتی کوڕی یەکێک لە ئەفسانەکانی ئیسپانیا و یانەی ڤالێنسیای بۆ پێکهاتەی ئەمشەوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر یانەی قادیش کردووە. 

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر (7:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشی خولی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم ڕوبەڕوی یانەی قادیش ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش زێدان پێکهاتەی مێرەنگی ئاشکراکردووە و وەک دەردەکەوێت لوکاس کانیزارێسی گۆڵپارێزی لاوی تیمی تازە پێگەیشتووان لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا بوونی هەیە.

لوکاس کانیزارێس کوڕە گەورەی سانتی کانیزارێسی گۆڵپارێزی ئەفسانەیی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڤالێنسیایە.

کانیزارێسی گەورە سەرەتاکانی لە ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدرید بووە و 22 ساڵ لەمەوبەر بۆ کۆتاجار لە پێکهاتەکانی شاهانەدا دەرکەوتووە.

کانیزارێسی بچووک لە تەمەنی 12 ساڵییەوە پەیوەندی بە لاوانی یانەی شاهانەوە کردووە، لە هاوینی 2018 نزیکبوو هاوشێوەی باوکی پەیوەندی بە یانەی شەمشەمەکوێرەکانی مێستایاوە بکات، بەڵام تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 کۆسپیان لەبەردەمدا دروستکرد، هەروەها بەهۆی ئامۆژگاری لێپرسراوی کارەکانی و باوکییەوە لە لاوانی ڕیاڵ بەردەوامی بە یاریکردندا.

پاش دوو ساڵ لە ڕاهێنانی بەردەوامی لوکاس لەگەڵ پێکهاتەی ژانڤێلی ڕیاڵ مەدرید، بۆ یەکەمجار زێدان کوڕی ئەفسانەکەی بۆ پێکهاتەی یەکەمی لۆس بلانکۆس بانگهێشتکردووە، ئەم هەنگاوەی ڕاهێنەرەکەش لەلایەن زۆرینەی میدیاکانی ئیسپانیاوە ئاماژەی پێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
Total
0
Share