%50ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق بەهۆی دۆخی ئابورییەوەیە

سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداریدەدات لە ئەو دۆخە ئابورییەی خەڵکی عێراقی تێدایە، کە بووەتە هۆی جیابوونەوەی زۆرێک لە هاوسەران و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان.

حازم ڕدینی کە پارێزەرە و جێگری سەرۆکی سەنتەری ستراتیژییە بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، “خراپیی دۆخی ئابوریی خێزانەکان وایکردووە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی جیابوونەوە بەرزببێتەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، “لە مانگی ئەیلولدا ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە گەیشتووەتە شەش هەزار حاڵەت، ئەوەش بەو مانایەی لە هەر کاتژمێرێکدا حەوت حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە”.

بەپێی ئەو ئامارەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2022دا بە تێکڕا بۆ هەر مانگێک پێنج هەزار و 926 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە”.

باسی لەوەشکردووە، پاڵبەری ئابوری یەکێک بووە لە سەرەکیترین هۆکارەکان کە 50%ی حاڵەتەکانی جیابوونەوە بەوهۆیەوە بوون.

بابەتی پێشتر

دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت

بابەتی دواتر

رەوتی سەدر دوا هەڵوێست لەبارەی بەشداریكردن لە حكومەتدا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share