‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان.

تەنها لە ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا نزیكەی 100 هەزار ئاوارە و كۆچبەر هەن كە لە لیستەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا تۆمارنەكراون، لە نێو خێوەت و كامپەكاندا لە رەوشێكی كۆمەڵایەتی و ئابوری دژواردان.

بەپێی دوا ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، شەش ملیۆن كەس پێویستیی بەپەلەیان بە هاوكاریی مرۆییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی زستانی داهاتوو لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا.

دەسەڵاتداران دەڵێن، ژمارەكە زۆر لەوە زیاترە، لەسایەی بوونی 14 كەمپدا كە لە لیستەكانی رێكخراوەكەدا بوونیان نییە.

كەمپی (واشۆ كانی) لە حەسەكە-ی رۆژئاوای كوردستان یەكێك لەوانەیە كە دانیشتووانەكەی لە سادەترین هۆكار و پێداویستییەكانی ژیان بێبەشن.

لەگەڵ ئەو دۆخە دژوارەی ئاوارە و كۆچبەران بەسەریدەدەن هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، نیگەرانی لە دۆخی مەیدانی بارگرانییەكی دیكەی سەر شانیانە.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

سبەی وتووێژەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستپێدەكەن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share