وەزیری ناوخۆ: لەلافاوەکەی هەولێر تائێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئامارەکان بەتەواوی دروست نین

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنراوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆیەوە گەیشتووەتە 12 کەس.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند، تائێستا ئامارەکانی گیانلەدەستدان بە لافاوەکەی هەولێر تەواو دروست نیین بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان تا ئەمکاتە 12 کەسن کە یەکێکیان بە هەورە بروسکە گیانیلەدەستداوە و لەناویشیاندا کەسانی بیانی هەیە.

وتیشی، تیمەکانی فریاگوزاریی پارێزگای هەولێر بەردەوامن لە گەڕان و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ئۆمیکرۆن بەخێراییەکی زیاتر لە دەلتا بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: بەشێک لەهۆکاری لافاوەکە بۆ ئەو کارە خراپانە دەگەڕێتەوە لەپرۆژەکاندا کراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share