وەزارەتی پێشمەرگە: دەرچووانی ئامادەیی هەرێم دەتوانن فۆڕمی كۆلێژی سەربازیی بەغداد پڕبكەنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كورستان دەتوانن فۆڕمی خولی ئەفسەری لە كۆلێژی سەربازی 1ی ڕۆستەمیەی بەغداد بە شێوەی ئۆنلاین هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پڕبكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگاداریەكدا ڕایگەیاندووە، خولی ئەفسەری لە كۆلێژی سەربازی 1ی ڕۆستەمیە دەكرێتەوە، بۆ دەرچووانی ئامادەیی، دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بە ئۆنلاین فۆڕم پڕبكەنەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای پەیوەندیكردن و هەماهەنگیی فەریق ڕوكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕەزامەندی پێویست وەرگیرا بە وەرگرتنی ڕێژەیەك لە هاوڵاتییانی كوردستان لە كۆلێژی سەربازی1ی ڕۆستەمیە لە بەغداد، هەركەسێك ئارەزومەندە دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بكەنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،” چانسی وەرگیران بە پێی بەرزی نمرەیە، فۆڕمەكانیش لە ( 15ی تشرینی یەكەمی 2022) چالاك دەبن تا (25ی تشرینی یەكەمی 2022) دەتوانن لەو ماوەیەدا فۆرم پڕبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی یەكگرتووەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەبێتە خاوەنی پێنج كورسیی پەرلەمانی

بابەتی دواتر

هێزەكانی ئاسایش بازرگانێكی شاری سلێمانییان لە دەست چوار چەكدار رزگاركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share