پەرلەمانتارێك: لە كۆتاییدا ئیرادە و كاندیدی یەكێتی سەركەوت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆتاییدا ئیرادە و كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق سەركەوت و جەختیشدەكاتەوە، سەرۆك كۆمار زامنی مافی گەلی كوردستانە بە تایبەت كە لە ماوەی ڕابردوودا مەترسی هەبووە دەستوور بەبێ كورد هەموار بكرێتەوە.

سروە محەمەد ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، گرنگ لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا سەركەوتنی ئیرادەی یەكێتی و كاندیدەكەی بووە بە تایبەت كە پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كورد گرنگ بووە لەم قۆناغەدا بۆ كورد یەكلابووە، چونكە هەوڵێك لە ڕابردوودا هەبوو كە دەستوور هەمواربكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پۆستی سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستوور و زامنكردنی مافی گەلی كوردستانە دەتوانرێت لە ڕێگای ئەو پۆستەوە پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتی پێشتر

مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە<br>لەبارەی گواستنەوەی ڕاژەوەیە

بابەتی دواتر

سێ پەرلەمانتاری هەدەپە تووشی ڕووداوی هاتوچۆبوون و برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی هۆشداریی توند دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرامبەر ئەو ماددانەی یاسای بودجە بێدەنگ نابین كە پێچەوانەی كارنامەی حكومەتە…
Total
0
Share