مالكی پاڵپشتی بۆ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەردەبرێت

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی دەربارەی شیكردنەوەی “ڕاییكردنی كاروباری ڕۆژانە” دەردەبڕێت و دەڵێت، دەبێتەهۆی پارێزگاریی داهاتی گشتی لە گەندەڵی.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دادگا بڕیاریداوە لەبارەی نایاسایبوونی پڕۆژەی ئاسایشی خۆراك و، بڕیاری ڕێگری لە دەستبردن بۆ داهاتی گشتی و چوونی پشكی زۆری بۆ گەندەڵكاران كردووە.

بە بڕوای مالكی بڕیارەكە بووەتە هۆی پاراستنی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە كەوتنە ناو “سەرپێچییە یاسایی و دەستوورییەكان”.

ئەوەش دەڵێت، بڕیارەكە هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی لە گرێبەست و دامەزراندن و دوورخستنەوەی گەورە فەرمانبەران ڕاگرتووە و ڕوونیكردووەتەوە “حكومەتی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی ئەوتۆی نییە جگە لە ڕاییكردنی كاروباری ئاسایی ڕۆژانە”.

لە كۆتایی تویتەكەشیدا مالكی دەڵێت، دادگا شایانی سوپاس و پێزانینە لە كارەكەیدا بۆ “پاراستنی پرۆسەی سیاسی لە ڕۆچوونە ناو گرفت”.

بابەتی پێشتر

لە ساحلـلعاجەوە هاتووە و بەڵێنی بە شێخ نەهرۆ دا تەریقەتەكەی لە فەرەنسا و كۆتدیڤوار بڵاوبكاتەوە

بابەتی دواتر

"هەفتەی یەکلاکەرەوە" لە بەرشلۆنە دەستی پێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ: “پەتی درۆ زۆر کورتە” و دەستی دزەکە کەشف بوو

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، رایگەیاند،…
Total
0
Share