بافڵ جەلال تاڵەبانی: پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنی د. لەتیف ڕەشید وەک سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “زیاتر لەگەڵ کاک لەتیف ژیاوم وەک لە مام جەلال، کاک لەتیف هەر بەشێکە لە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و هەر بەشێکیش دەبێت لە یەکێتیی و بە یەکەوە ڕێبازی مام جەلال دەپارێزین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “د. لەتیف ڕەشید کاندیدی یەکێتییە، پارتی كاندیدەكەی هۆشیار زێباری بوو شكاندمان كاندیدەكەی تریان ڕێبەر ئەحمەد بوو شكاندمان”.

وتیشی،”پارتی ئەوانی کشاندەوە چونکە دەیزانی لێرە دەیانشکێنین”.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا

بابەتی دواتر

د.لەتیف ڕەشید تێكۆشەر و سیاسەتمەدار لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆك كۆماری عێراق ھەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share