بە مەرج ڕێگا بە هاوردەكردنی بەنزینە هەرزانەكە دەدرێت
” نووسراو كرا “

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆمپانیایەی ئامادەیی دەربڕیوە بەنزین بە نرخی هەرزانتر هاوردەبكات نموونەی بەنزینەكەی هێناوە و بە نووسراو ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانمان كردووە و دەڵێت، “ئەگەر لە پشكنین دەرچوو ئەو كات ڕێگەی پێدەدرێت بەنزین هاوردەبكات”.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی ئامادەیی دەربڕیوە بەنزین بە نرخی هەرزانتر هاوردەبكات پێشوەختە نموونەی بەنزینەكەی بۆ ئێمە هێناوە و بە نووسراو نموونەی بەنزینەكەمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان كردووە كە پشكنینی بۆ بكات و وەڵاممان بداتەوە.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە وتی، ”بەهۆی بایكۆتی فەرمانبەرانەوە تائێستا وەڵامی نووسراوەكەمان نەدراوەتەوە و ئەگەر بەنزینەكە لە پشكنین دەرچوو ئەو كات ڕێگە بە هاوردەكردنی دەدرێت”.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگا دڵنیایی دا و وتی ”دوای ئەوەی وەڵامی نووسراوەكەمان وەرگرتەوە و بەنزینەكە لە پكشنین دەرچوو كۆمپانیاكە دەتوانێت بەنزین هاوردەبكات و بە نرخی كەمتر بیفرۆشێتەوە و ئەگەر پێویستی كرد نووسراو بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هەمان مەبەست بەرزدەكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

بارسا و دێمبیلی دەستپێدەکەنەوە و کێشەکەیان لەسەر یەک خاڵە

بابەتی دواتر

لە مانگی ڕەمەزاندا.. بەم ڕێنماییانە خۆت لە تینوێتی بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share