لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی کەرکووک – خورماتوو چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگەی کەرکووک – خورماتوو نزیک قەزای داقوق، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەشی برینداربوون.