پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامە، گەڕی یەکەمی دەنگدان کۆتاییهات.

پڕۆسەی دەنگدانی نهێنیی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو، لە گەڕی یەکەمدا 277 پەرلەمانتار دەنگیانداوە.

لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی یەکەمدا 157 پەرلەمانتار دەنگیانداوە بە لەتیف ڕەشید و 99 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە بەرهەم ئەحمەد ساڵح داوە.

بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان کشاندنەوەی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی حزبەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی چاوەڕوانییەکان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە گەڕی یەکەمدا یەکلایی نابێتەوە، لە گەڕی یەکەمی دەنگدانەکەدا ئەو کاندیدەی دەبێتە سەرۆک کۆمار پێویستە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام لەگەڕی دووەمدا پێویستە زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوورە لەسەر کاندیدی فەرمیی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە بەرهەم ئەحمەد ساڵحە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. لە یەک مانگدا زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکان دڵیان کردووە

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share