سێ توێژ بە فەرمانبەرانی گرێبەستیشەوە، قەرزیان بە بڕی جیاواز پێدەدرێت و لە ماوەی پێنج ساڵدا وەردەگیرێتەوە.
قەرزەكان بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و 10 ملیۆن دینارن، هەموو فەرمانبەرانی حكومەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و هێزە ئەمنییەكانیش دەگرنەوە و دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكان دەتوانن لێیان سوودمەندببن.
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئاگاداركردەوە لەوەی بە كورتەنامە ئاگاداردەكرێنەوە لە سوودمەندبوونیان لە قەرزەكان و دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی مامەڵەی وەرگرتنیان پێشكەشبكەن.
جگە لەم دوو قەرزە، چەندین قەرز و پێشینە هەن كە هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكان دەتوانن لێیان سوودمەندببن لەوانە قەرزی كڕینی خانوو یاخود نۆژەنكردنەوەی خانوو كە بڕەكەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار.