فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كاندیدی فەرمیی یەكێتی د. بەرهەم ساڵحە و بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی عێراق و شكۆی دەوڵەت داوا دەكەین پشتیوانی بكەن.
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و جەخت لە ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی فەرمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكاتەوە كە بۆ ڕای گشتی و هەموو فراكسیۆن و پەرلەمانتارە بەڕێز و نیشتمانپەروەرەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیادەكەینەوە كە كاندیدی فەرمیی یەكێتی، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵحە و بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەریی عێراق و شكۆی دەوڵەتی عێراق داوادەكەین پشتیوانی بكەن.