ئەنجومەنی وەزیران بە دواداچوون بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بەشێک دەبێت لەبەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه‌”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بەرنامەی کاری یەکەم و دووەمی کۆبوونەوەکە بریتییه‌ له‌ خستنه ‌ڕووی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له‌ هه‌رێمی كوردستان) و خستنه‌ ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی”.

ئاشکراشی کردووە، “بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مینحانه‌ی وه‌ریانگرتووه‌ له‌ دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی، بڕگه‌ی چواره‌م بریتییه‌ له‌ خستنه‌ ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (5) له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان”.

 

بابەتی پێشتر

چەند بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

بابەتی دواتر

 ژنێک بە هۆکارێکی سەیر تایەی 100 ئۆتۆمبێل دەتەقێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share