دارستانی سلێمانی: بەهۆی گرانیی نەوتەوە هەموو دارستانەکان مەترسییان لەسەرە

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی هۆشداری لە مەترسیی سەر دارستانەکان دەدات، بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە زیادەڕەوی و بڕینەوەی دار زۆربووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی ڕایگەیاند، مەترسیی سەر دارستانەکان تەنها سلێمانی ناگرێتەوە بەڵکو هەموو دارستانەکان بەهۆی زیادەڕەوییەوە مەترسییان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە زیادەڕەوییەکان لە بڕینەوەی دار لەلایەن خەڵکەوە زیادیکردووە، ئەوەش هەڕشە و مەترسییە بۆ سەر دارستانەکان.

هۆکاری زیادبوونی زیادەڕەوییەکان بەپێی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بۆ گرانیی نەوت و دابەشنەکردنی نەوتی ماڵانەوەیە کە خەڵک زیاتر پەنا بۆ بڕینەوەی دار دەبەن.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە، کە بۆ ئەمساڵ ڕێکارەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڕینەوەی دارستانەکان و زیادەڕەوی توندتر کردووە و هەماهەنگییان لەگەڵ پۆلیسی دارستان هەیە بۆ بەدواداچوونی بڕینەوەی دارستانەکان.

باسی لەوەشکرد، کە خۆشبەختانە لەمساڵدا هیچ حاڵەتیکی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی سلێمانی ڕووینەداوە، تەنها یەک حاڵەت لە شاخی گۆیژە هەبووە و زیانی بە چوار دار گەیاندووە.

لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆژەی سەوزکردنی شاخی گۆیژە و چاندنی نەمام لە سلێمانی بەردەوامیی هەیە و تائێستا 800 دۆنم سەوزکراون و بە هەماهەنگی لەگەڵ چوار کۆمپانیا سەرپەرشتی دەکرێن.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس ڕاستی ڕۆیشتنی مباپی ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی ڕیخۆڵە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی دەگاتە تاران

بڕیارە سبەینێ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئێران بكات. میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share