لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا ئیدارەی خوێندنگەیەك نۆ ملیۆن دیناری زیادەیان گەڕاندەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، خوێندنگەی كۆبانێ لە سنووری پەروەردەی هەولێر لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا نۆ ملیۆن دیناری زیادەیان وەرگرتبوو گەڕاندیانەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بە ناوی مامۆستا دلێر عەبدوڵڵا حەسەن بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر سوپاس و پێزانی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و لیژنەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی خوێندنگەی كۆبانی لە سنووری پەروەردەكەمان دەكەین بەرامبەر بەو دڵسۆزییەی ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتن و دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆدا كردييان كە بڕی نۆ ملیۆن دینار زیاد وەرگرتبوو گەڕاندیانەوە”.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی سەرۆك كۆمار و یەكێتی بڕیاری كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە خانەقین ڕاگیرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی گه‌یشتنه‌ (16) و پێنج یاری به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییانهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share