یەکێتی پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەغداد بە جیا لەگەڵ عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی و ئەحمەد ئەلئەسەدی سەرکردە لە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.

لە هەر دوو کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی ئێستا عێراق و چۆنێتیی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد. سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، وەفدی یەکێتی جەختیانکردەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز کە بتوانێت لەم دۆخەدا سەقامگیریی عێراق بپارێزت و جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت.

روونیشیان کردەوە، یەکێتی پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد بەپێی دەستوور و بە پێویستیشی دەزانن هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد بەهێزتر بکرێت و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share