بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون ئامادەبوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری گفتوگۆ لەبارەی ڕەوینەوەی گرژییەکان، زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عیراق کرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، تاڵەبانی لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە وتی، سازان و هاوبەشیی راستەقینە فاکتەری دەربازبوونن لەم دۆخە نەخوازراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سیاسی بەرپرسیار و دەربەست بە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

وتیشی، “ئامانجی ئێمە ڕوونە و دەمانەوێت حکومەتی نوێ بەدیهێنەری مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد بێت و خزمەتگوزاری پێشکەشی هەموولایەک بکات، پشتگیریی هەموو هەوڵێکی لەو شێوەیەش دەکەین کە کار بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بکات”.

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، ” گەشبینیشن بەوەی نیەتێکی جددی هەیە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسییەی وڵاتی تێکەوتووە”.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا وانەی "بەختەوەری" دەخاتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە

بابەتی دواتر

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر بە جلی كوردی و تەسبیحەوە دەركەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share