بۆچی شەوی ڕابردوو گاڤی ژمارە (30) پۆشی؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، پابلۆ گاڤی شەوی ڕابردوو بەرامبەر یانەی ئێڵچی درێسی ژمارە (6)ی لێوەرگیرایەوە و ژمارە (30) پۆشی.

لە مێرکاتۆی زستانی 2023 گاڤی لە کاروانی وەرزشیدا یەکەمین گرێبەستی لەسەر ئاستی پێشکەوتووان لەگەڵ بەرشلۆنە واژۆکرد، درێسی نوێی بە ژمارەی (6) پێبەخشرا، کە هەمان ژمارەی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بوو لە ابردوودا.

ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا لەبەردەم دادگا تانەی لەو گرێبەستە دا و بە نایاسایی وەسفیکرد، بەوپێیەی لە سەردەمێکدا واژۆکراوە کە بارسا لەڕووی داراییەوە پێویستی بە کەمکردنەوەی خەرجیات بووە، دادگاش سکاڵاکەی قبوڵکرد و گرێبەستی گاڤی هەڵوەشاندەوە.

لە ئێستادا یاریزانە لاوەکە گەڕاوەتەوە سەر گرێبەستی سەرەتای لەگەڵ تیپەکانی لاوانی بارسا کاتێک ژمارەی (30) بووە، لەبەرئەوەیە ژمارەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیک یاریی لوتکه‌ی له‌ دۆرتمۆند برده‌وه‌

یانه‌ی لایپزیک ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 11ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی لایپزیک کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share