ڕوسیا لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆسەر چەکدارانی نزیک لە ئێران هاتە دەنگ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە خاکی سوریادا ڕایگەیاند، ئەوە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتی سوریایە.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ 26 ی شوبات ڕایگەیاند، “ئەمریکا چەند خولەکێک پێش هێرشەکە ئێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە هێرش ئەنجام دەدات”.

لاڤرۆڤ وتیشی، “ڕوسیا دەیەوێت پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا دروستبکات لەسەر ئاستی هەردوو وڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئەم هەڵسوکەوتانەی ئەمریکا دەبێتەهۆی خراپترکردنی دۆخی سوریا و ناوچەکە”.

شەوی ڕابردوو ئەمریکا جەند هێرشێکی کردەسەر بنکەکانی کەتائیبی “حزبوڵا” و “سەید الشهداء” و بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ نزیکەی 30 چەکدار کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیلهام ئەحمەد: چەکدارانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن

بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت، چەکدارانی سەر بە دیمەشق هەواڵی ناڕست بڵاودەکەنەوە و دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن.…
Total
0
Share