بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران كۆبووەوە و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی دیاریكرد بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.
د. بڕیار ڕەشید ئەندامی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت.