ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی بنزیمەی لە هۆڵەندا دۆزییەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێریی هێرشبەرێکی بەهرەداری هۆڵەندی دەکەن، نزیکن لە واژۆکردنی گرێبەستەکەیەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، چاودێرانی یانەی شاهانەی مەدرید ماوەیەکە لە هۆڵەندان بۆ چاودێریکردنی کۆدی خاکپۆی هێرشبەری لاوی یانەی ئایندهۆڤن.

هێرشبەرەکە تەمەنی 23 ساڵە، لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ ئەسپی خۆی تاوداوە، بەڵام لە ڕووی تەکتیکییەوە جۆکەری هێرشبردنە و لەتوانایدایە لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و باڵی ڕاستیشدا یاریبکات.

نرخی گواستنەوەی خاکپۆ (35) ملیۆن یورۆیە و بانگهێشتی پێکهاتەی هۆڵەندا کراوە، لەم وەرزەدا بە درێسی ئایندهۆڤنەوە لە 16 یارییدا، 13 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمار کردووە، کە ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە بۆ هێرشبەرێک لە تەمەنی 23 ساڵیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیۆل ڕیاڵ مه‌دریدی دووچاری یه‌که‌م دۆڕاندنی لالیگا کرد

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ…
Total
0
Share