ستیفان کوری: سەرسامنیم بەو ئاستەی لەم وەرزە پێشکەشمانکردووە

ئەستێرەی تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرزی بەشداری لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا  (NBA)سەرسامنییە بەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا تیمەکەی پێشکەشیکردووە.

لەم وەرزەدا 2021-2022 تیمی واریەرز هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامداوە، حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە، بەپێچەوانەی وەرزی ڕابردوو کە ئەنجامەکانیان بەپێی پێویست نەبوون.

لەو بارەیەوە ستیفان کوری، ئەستێرەی ئەستێرەکانی واریەزر بە (ESPN)ی ڕاگەیاندووە، “سەرسامنیم بەو ئاستەی لەم وەرزەدا پێشکەشمان کردووە، چونکە خاوەنی چەندین یاریزانین کە دەزانن یاریی باسکە بکەن، دەزانن چی دەکەن، هەمیشە هەوڵیان بۆ بردنەوەیە، بەکۆمەڵ دەمانەوێت باشترین ئاستی خۆمان پێشکەشبکەین، تاوەکو ئێستا تەنها هەشت یاریشمان کردووە، چەندین یاریی بەهێزی دیکەمان ماون”.

واریەرز لەم وەرزەدا هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامداوە، حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە بەرامبەر دۆڕاندنێک، نێوەندی ڕێژەی سەرکەوتنیان گەیشتووەتە لەسەدا 87، هەروەها پلەی یەکەمی گروپی خۆرئاوایان گرتووە.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share