یوڤانتۆس بۆ دووان لە یاریزانەکانی: بۆندەکانتان نوێ ناکرێتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیاریانداوە گرێبەستی دووان لە یاریزانەکانی پێکهاتەی ئالێگری نوێ نەکەنەوە، بەو هۆیەشەوە ناچاردەبن لە هاوینی 2023 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریانداوە گرێبەستی خوان کوادرادۆی کۆڵۆمبی و ئەلێکس ساندرۆی بەڕازیلی نوێ نەکەنەوە، هەردوو یاریزانەکەش لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت.

هۆکاری ئەم بڕیارەی “بیانکۆنێری” بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە دووانەی ناوبراو لەم وەرزەدا لەلایەن ماسیمیلیانۆ ئالێگری-یەوە پشت بە تواناکانیان نەبەستراوە، لە کاتێکدا خاوەنی مووچەی بەرز و  چەندین پاداشتی دارایین کە بڕەکەی زیاترە لە شەش ملیۆن یورۆ.

ساندرۆ لە ساڵی 2015 و کوادرادۆ لە ساڵی 2017وە بۆ یانەی “خانمە پیرەکە” یاری دەکەن، یەکەمیان تەمەنی 31 ساڵە و کۆڵۆمبییەکەش تەمەنی گەیشتووەتە 34 ساڵ.

بابەتی پێشتر

کەرکووک..منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

جەیمس ڕیکۆردەکەی عەبدولجەبار دەشکێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share