دۆسیەیەكی دادگا لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی

تیمی پارێزەرانی سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، داوایەكی لاهور جەنگی بورهان لە دادگای سلێمانی لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكرایەوە.

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە 9ی ئەم مانگە ‎دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون یاسایین و بەپێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون و تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگا خستەڕوو.

تیمی پارێزەران داوایکرد “داواکەی رەتبکرێتەوە، چونکە جگە لەو بەڵگانەی سەرەوە، بەپێی یاسای ئەحزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا داوا تۆماربکرێت، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمارکردووە”.

‎ئاشكراشیكرد، بۆیە دادگا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەکە بە یەکجاری لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

بابەتی پێشتر

بڕیار ڕەشید: دەست بە پێدانی نەوتی سپی بە پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share